ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنانی (هه‌یفا وه‌هبی)، نوێترین وێنه‌ی خۆی له شه‌وه ئاهه‌نگێك بڵاو كرده‌وه و به له‌شه ورووژێنه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌وادارانی تووشی سه‌رسامى كرد.
هاوكات خانمه ئه‌ستێره‌ی شۆخوشه‌نگی عه‌ره‌بی هه‌یفا وه‌هبی، وێنه‌كانی پێش 13 ساڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌رقاڵ ده‌كات.
له ساڵی 2005 هه‌یفا وه‌هبی ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانی له‌گه‌ڵ بازرگانێكی گه‌وره‌ی سعودیه به‌ناو تارق جه‌فالی گۆڕیه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م جیابوویه‌وه، ئێسته دووباره ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، چونكه ده‌ڵێن هه‌یفا چۆن پارێزگاری له‌و جوانییه‌ی كردووه، تا ئێسته‌ش هاوشێوه‌ی جاران ماوه‌ته‌وه.
ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (هه‌یفا وه‌هبی)، به‌رده‌وام نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی، كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له هه‌موو دنیادا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌كه وازی له گۆرانی گوتن هێناوه و له میسڕ سه‌رقاڵی به‌شداریكردنه له فیلمی سینه‌مایی و دراماكاندا. هه‌یفا وه‌هبی له خێزانێكی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 41 ساڵه.