سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەش دەكرێت

:: PM:05:45:20/05/2018 ‌
بڕیارە سبەی دووشەم 21ی ئایار/ مایۆ، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بكرێت و پەروەردەی پشدەر ڕای گەیاند، پێویستە بەرێوەبەری قوتابخانەكان سبەی سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ی ئایار/ مایۆ، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێرداوە هاتووە، سبەی مووچەی وانەبێژی ئەو مامۆستایانە دابەشدەكرێت كە لە سنووری پەروەردەكەیان دەوام دەكەن.

پەروەردەی پشدەر ڕای گەیاند، داوا لەو قوتابخانە و خوێندنگەیان دەكەین كە وانەبێژی‌ مانگی‌ شوباتی 2018 یان هەیە، سبەی سەعات 10ی‌ بەیانی‌ سەردانی‌ بەشی‌ ژمێریاری‌ بكەن بەمەبەستی‌ وەرگرتنی‌ بەشێوەی‌ كاش.

مامۆستایانی وانەبێژ ئەوانەن كە بە كرێی ڕۆژانە وانە لەو قوتابخانانە دەڵێنەوە كە میلاكی مامۆستایان كەمە و بەو وانە بێژانە بۆ شاییەكانی وانە گوتنەوە پڕ دەكەنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە تا ئێستە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆتای نەهاتووە و ئێستە مووچەی دەزگا تەناهییەكان دابەش دەكرێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم