سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ڕاگه‌یاند و به‌پێى خشته‌كه‌یش سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژی دووشەم 21ى ئایار/ مایۆ، مووچه‌ى مانگى شوباتى پێشمەرگەی زێرەڤانی بەرگری و فریاكەوتن هێزی ئامادە دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر له‌ناو خشته‌كه‌ى سبه‌یدا مووچه‌ى دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت.
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوبات تا كۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئادار ده‌كرێت.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى دوو مانگه بڕیارى داوه مووچه‌ى داوده‌زگاكانى مانگانه دابه‌ش بكات ئه‌وه‌یش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى بڕێك له پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌م كرده‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم