پۆلیسی توركیا به‌رده‌وامه له گرتنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په و تا ئێسته ژماره‌ی گیراوه‌كان گه‌یشتووەته سه‌روو 100 كه‌س.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، پۆلیسی توركیا 47 كه‌سایه‌تی سیاسی گرت كه ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتی هه‌رێمه دیموكراته‌كان (ده‌به‌په)ن، به‌مه‌ش كۆی گشتی گیراوه‌كان گه‌یشته 107 كه‌س كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا گیراون.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دوێنێ سێشه‌م ده‌ستی پێ كرد، له سه‌ره‌تا ته‌نیا له شاری ئامه‌د 55 كه‌سیان گرت و دواتر تا شه‌وی ڕابردوو بووه 60 كه‌س، به‌پێی زانیاریی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی توركیا، به تۆمه‌تی نزیكی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) گیراون.
ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان له تویته‌ر نووسیویانه: ئه‌و هه‌ڵكوتانه‌ی پۆلیس كردوویه‌تییه سه‌ریان، هیچ پاساوێكی نییه و بڕیاری دادگه‌شیان پێ نه‌بووه و داوای ڕوونكردنه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
وشه/ توركیا الیوم، سه‌باح، كوردۆ شابان