كچێكی گه‌نج له ئێرله‌ندا، له لایه‌ن پیاوێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر و تا كوشتی وازی لێ نه‌هێنا و به چه‌ند شتێكیش توندوتیژی به‌رانبه‌ر كرد، له كۆتاشدا پۆلیسه‌كان به ڕووتی له ڕه‌زێكدا دۆزییانه‌وه.
ئه‌ناستازیا كریگل كچێكی 14 ساڵی ئێرله‌ندی بوو، ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو داوای له باوكی كرد ڕێی بدات بڕواته لای هاوڕێكانی و زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا گیانی سپارد و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌و كچه دوای چه‌ند ڕۆژێك له گه‌ڕانی باوكی و پیاوانی پۆلیس، له ڕه‌زێكدا به ڕووتی و برینداری دۆزرایه‌وه، كاتێكیش توێكاری ته‌رمی تایبه‌ت به پۆلیس پشكنینی بۆ لاشه‌كه‌ی كرد، بۆی ده‌ركه‌وت ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دراوه، بۆیه به ئازاره‌وه مردووه و ئه‌مه‌ش به ته‌واوی به لاشه‌یه‌وه دیار بوو.
پۆلیسه‌كان دوو گه‌نجیان له ناو باخه‌كه بینیوه كه ئاشكرایان كردووه، كچه‌كه‌یان بینیوه به‌ره‌و ڕێیه‌ك ڕۆیشتووه و به‌ته‌نیا بووه، به‌ڵام ئاگایان لێی نه‌بووه چۆن براوه و ئه‌م كاره‌ی به‌رانبه‌ر كراوه، بۆیه پۆلیس تا ئێسته به دوای تاوانباردا ده‌گه‌ڕێ و به هیوای ئه‌وه‌ن بیدۆزنه‌وه و به سزای خۆی بگه‌یه‌نن.
ماڵ و گه‌ڕێكی كچه‌كه، ته‌نانه‌ت هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له ژێر كۆنترۆڵدان و به‌رده‌وام به دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كن له‌سه‌ر تاوانباره‌كه، به‌ڵێنیشیان به باوكی داوه كه به زووترین كات تاوانبار بدۆزنه‌وه و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن.