به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ كات و شوێن بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی له كاتی جیا جیا هه‌یه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ كات و ناوچه بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.