ژنێكی به‌ریتانی كه له منداڵییه‌وه به نیشانه‌یه‌كی نامۆ له‌سه‌ر لێوی له‌دایك ببوو، دوای ئه‌نجامدانی 10 نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری به ته‌واوی ڕووخساری گۆڕا و نیشانه‌كه‌ی پێوه دیار نه‌ما.
لۆرا هۆكیس 25 ساڵ، ژنێكی دانیشتووی ناوچه‌ی ئهمیرلی باكوری ساسكسی به‌ریتانیایه، هه‌ر له منداڵییه‌وه به نیشانه‌یه‌كی سه‌یر له ڕووخساریدا له‌دایك بووه، كه وای لێ كردووه به‌رده‌وام له خوێندنه‌كه‌یدا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكات و لای هاوڕێكانی بشكێندرێته‌وه، تا وای لێ هاتووه له گه‌وره‌ییشدا خۆی له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان به‌دوور گرتووه و نه‌یهێشتووه خه‌ڵك بیبینن.
به‌ڵام خۆڕاگری و به‌هێزی لۆرا وای كرد، بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و نههامهتییهیدا زاڵ بێت، به‌ڵام كاتێك ته‌مه‌نی 14 ساڵ بووه و له قوتابخانه خوێندوویه‌تی، كوڕێكی براده‌ری له‌به‌رده‌م هاوڕێكانیدا پێی وتووه، ئه‌و كچه لوت و ده‌می تێكه‌ڵ بوون به‌سه‌ر یه‌كدا و زۆر ناشرینه.
ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی كوڕه‌كه لۆرای زۆر شكاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌ستی كردووه كه به ناهه‌ق خۆی تووڕه ده‌كات و گرنگی به قسه‌كانیان ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه چیتر گوێی به قسه‌ی كه‌س نه‌ده‌دا و به ڕه‌خنه‌كانیان خه‌می نه‌خوارد.
دواتر ورده ورده ده‌ستی به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كرد و دوای 10 نه‌شته‌رگه‌ری توانی ڕووخسارێكی سرووشتی و جوانی هه‌بێت، به جۆرێك گۆراوه كه هه‌موو ناسیاوه‌كانی تووشی سه‌رسامی كردووه، هه‌ر كه‌سێكیش له‌باره‌یه‌وه لێی بپرسێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێت خۆڕاگری باشترین چاره‌ی كێشه‌كه‌ی من بووه.