میدیاكانی چین ڕایان گه‌یاند، حكوومه‌تی چین ڕێككه‌وتنێكی گرنگی بازرگانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا واژوو ده‌كات و هاوئاهه‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری له نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له زاری ستیڤن منوشین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئێسته جه‌نگی ئابووری وه‌ستێنراوه دوای ئه‌وه‌ی دوو گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابووری بڕیاری ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه و سزا ئابوورییه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر كرد و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی بازرگانی گرنگ.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، په‌كین و واشنتن گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاورده‌كردنی وزه و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه كرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی 335 ملیار دۆلار له كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری بازرگانی ساڵانه‌ی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا.
میدیاكانی چین له زاری لیو هیی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی چین ڕایان گه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی په‌كین و واشنتن به ڕێككه‌وتنی بازرگانی گه‌شه‌ی كردووه و ئه‌رێنییانه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌ردوو لایه‌ن ڕه‌زامه‌ندییان نیشان داوه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌ی ڕابردوو، حكوومه‌تی چین و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری و سزادان و سه‌پاندنی باجیان بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی یه‌كتر ده‌كرد.