له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی كیلاوا له دوورگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوای، پیاوێك به‌سه‌ختی بریندار بووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی گرتنی ڕێیه‌كانی هاتوچۆ و ئێسته به‌ره‌و زه‌ریای دوورگه‌كه ده‌چێت.
پێگه‌ی
dw بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای دوو هه‌فته له هه‌ڵگیرسانی گڕكانه‌كه به ده‌ركردنی گازی ژه‌هراوی و ده‌ردانی ئاگر بۆ بۆ دوورگه‌ی هاوای، به‌ڵام ئێسته كاریگه‌رییه‌كه زیاتر بووه و گڕكانه‌كه بۆ ناو زه‌ریاكه ده‌چێت و هاتوچۆكردن وه‌ستێنراوه.
به‌رپرسانی ویلایه‌تی هاوای هۆشداری دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن به دووربوون له به‌رده توێنراوهكان كه ده‌چنه ناو زه‌ریاكه، هاوكات ڕایان گه‌یاندووه تا دێت مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت.
هاوكات پیاوێكیش كه له بالكۆنه‌كه‌ی دانیشتبوو ئاگری گڕكانهی به‌ركه‌وتووه و قاچی به‌سه‌ختی بریندار بووه. گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه ڕای گه‌یاند، پێویسته دانیشتووان خۆیان به دوور بگرن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گڕكانه‌كه ده‌بێته هۆی ده‌ردان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ترشی هایدرۆكلۆریك، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی تێكچوونی سییه‌كان و زیان به پێست و چاو ده‌گه‌یه‌نێت.
كیلاوا، گه‌وره‌ترین و چالاكترین ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانییه كه له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته دوو هه‌زار پله‌ی فه‌هره‌نهایت و تا ئێسته له ناوچه‌كه 44 خانوو و باڵه‌خانه‌ی ڕووخاندووه.