فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری كۆلۆمبی به 77 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته خواره‌وه و به گوێره‌ی میدیا جیهانیه‌كان ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی تۆماره دزه پێكراوه‌كان بۆ میدیاكانی كۆلۆمبیا كه له راپۆرته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌وه ده‌ست كه‌وتوون هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری وڵاته‌كه "نشستیی كاره‌بایی و بێ سووته‌مه‌نی" بووه، هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن فڕۆكه‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سووته‌مه‌نییه‌كی زۆر هه‌ڵگرێت.
میدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه بریتی بوونه له تیمێكی یاری تۆپی پێ و چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك و ستافی فڕۆكه‌كه كه له سانته‌كرووز له بۆلیڤیا گه‌شتیان كردووه به مه‌به‌ستی یاریكردن و له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌شدا ته‌واوی سه‌رنشینه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.