ئه‌ناتۆڵی ئهناتۆڤ باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ڕووسیا ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی مۆسكۆ له هه‌وڵدایه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گرووپی بریكس كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هه‌یه.
پێگه‌یrt ڕووسی ڕای گه‌یاند، هاوئاهه‌نگی ستراتیجی ڕووسیا له‌گه‌ڵ بریكس یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی مۆسكۆ، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕێككه‌وتنه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند و بۆ هاوئاهه‌نگییه‌كی پته‌و و به‌رفراوان هه‌نگاوی نا.
ئه‌نتۆنۆڤ تیشكی خسته سه‌ر سووده‌كانی هاوئاهه‌نگی بریكس كه ڕێككه‌وتنێكه له نێوان گه‌وره وڵاتانی به‌هێز له ڕووی ئابوورییه‌وه كه ئه‌وانیش وڵاتانی به‌ڕازیل و ڕووسیا و هیند و چین و باشووری ئه‌فریقا ئه‌نجام دراوه بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گۆڕانكاری و گه‌شه‌كردن له ڕووی سیسته‌می ئابووری جیهانی.
زیاتر گوتی، هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و كه‌یس و ئه‌جێندا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت و ڕووبه‌رووی تیرۆر و ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بینه‌وه، هه‌روه‌ها پارێزگاری له زانیارییه ته‌ناهییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌نتۆنۆڤ ئاشكرای كرد، هاوكات دروستكردنی بانكی گه‌شه‌پێدان یه‌كێكه له پلانه‌كانمان كه به بڕی 200 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن وڵاتانی بریكس دروست ده‌كرێت كه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری و چاكسازی له سیسته‌می دارایی جیهانی.