چۆن لە رەمەزاندا كێشی لەشت كەم دەكەیتەوە

:: PM:02:33:21/05/2018 ‌
ڕەمەزان ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، بەڵام بە شێوەیەكی تەندروست، لەلایەكی ترەوە دەرفەتێكی باشە بۆ ڕاهێنانی لەش لەسەر ئەو خۆراكانەی كە یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدەن، ئەگەر بتەوێت كێشت كەم بكەیتەوە بەتایبەتی لە مانگی رەمەزاندا پێویستە پێڕەوی ئەم خاڵانە بكەیت.

یەكەم: شێداركردنەوەی لەش:هەرچەندە رۆژگار درێژتر بێت لەش پێویستی بە شلەی زیاتر دەبێت بۆ شێداركردنەوە، خوارنەوەی شلەمەنییەكان تەنیا بۆ شێداركردنەوەی لەش گرنگ نییە، بەڵكو  ئاستی شەكری لەش كۆنتڕۆڵ دەكات بەتایبەتی لەدوای رۆژوو شكاندن، پێویستە شەوان بڕی هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە چۆن ئەم هەشت پەرداخ ئاوە لە دوای رۆژو شكاندن بخورێتەوە باشە.
پێویستە دوو پەرداخ لەكاتی رۆژو شكاندندا بخورێتەوە و چوار  پەرداخ لە ناوەراستی كاتی رۆژو شكاندن و پارشێودا بخورێتەوە، دوو پەرداخیش لەكاتی پارشێوكردندا بخورێتەوە، باشترە لەبری خواردنەوەی چا یان خواردنەوە گازیییەكان ئاو بخورێتەوە بۆ ئەوەی كرداری هەرس باشتر بكات و پارێزگاری لە ئاوی لەش بكات بە درێژای رۆژ.

دووەم: چۆن پارێزگاری لە هاوسەنگی لەشت دەكەیت لەكاتی رۆژو شكاندندا، پێویستە لەبری شیرینی، خورما بخورێت، چونكە لەش پێویستی بە شەكری خێرایە لە دوای رۆژو شكاندن پێویست ناكات لەیەك خورما زیاتر بخورێت، چونكە بڕێكی زۆر شەكری تێدایە، دواتر سوپێك بخۆ بەتایبەتی ئەو سووپانەی لە نیسك و سەوزەوات دروست دەكرێن، خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی ئەو سوپانەی كرێم لە پێكهاتنیاندا هەن یان ئامادەكراون، دواتر زەڵاتە بخۆ بەتایبەتی زەڵاتەی پر لە سەوزە ی تێكەڵ نیو كەوچكی چا زەیتی زەیتوونی بۆ زیاد بكە، جگە لەم خۆراكانە ئەو خۆراكانەی تر پڕن لە كاربۆهیدرات. باشتر وایە لەدوای 10 خولەك دەست بكرێت بەخواردنی ژەمە قورسەكان بۆ ئەوەی گەدەت چالاك ببێتەوە و ئامادەبێت بۆ هەرسكردنی خۆراكەكان.

سێیەم: لەشت چالاك بكە، رۆژووگرتن مەكە بە بەهانەیەك بۆ تەمبەڵی و بێهێزی لەشت، لە ڕەمەزاندا پێویستە ئاستی چالاكی لەشت تاڕادەیەك دیاریكراو بێت، تەنیا خۆت لە تیشكی خۆر و گەرمی بپارێزە. ئەگەر گەدەت بەتاڵ بێت بڕێكی زیاتر چەوری لەش دەسوتێنرێت. لە دوای رۆژوو شكاندن 30 خولەك ئەو راهێنانانە بكە كە لە ماڵەوە دەكرێت، باشتر وایە بەپێی جۆری كێشی لەشت راهێنانی گونجاو بدۆزیتەوە.

چوارەم: خۆت لە خواردنی شەكر بەدوور بگرە: یەكێك لە هۆكارەكانی زیادبوونی كێشی لەش خواردنی شەكرە، باشتر وایە شەكری لەش لە ڕێی میوە و خۆراكی وشككراو و دۆشاو و هەنگوین بگات بەلەش نەك شەكری ناتەندروست و دەستكاری كراو.



وشە - ئاوات ئازاد