بەڕێوبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر ئاگه‌داری كارگێڕی قوتابخانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی دیاریكردنی نرخ له فرۆشگه و خواردنگه‌ی قوتابخانه‌كان و رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كارگێڕی قوتابخانه‌یه‌ك به نرخی دیاریكراو پابه‌ند نه‌بێت، سزا ده‌درێن.
بەڕێوه‌بەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2016 ئاگه‌دارییه‌كی له‌باره‌ی دیاریكردنی نرخ له خواردنگه و فرۆشگه‌كانی قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كارگێڕی قوتابخانه‌كان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی خواردنگه و فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كان پابه‌ندی نرخی دیاریكراو بن، "سەرجەم خواردن و خواردنەوەکان نرخیان دیارى کراوە و بە پێچەوانەوە هەر زێدەڕۆییەک لێپێچینەوەى یاسایى لێ دەکرێت و کەمتەرخەمان سزا دەدرێن ".
دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه فرۆشگه‌ى قوتابخانەکان پابەند دەکرێن بە هەڵواسینى ژمارەى مۆبایلى ( ٠٧٥٠٧٤٥٧٧٧٦) لە فرۆشگاکان بۆ ئەوەى هەر سکاڵا و تێبینییەک لەسەر نرخى خواردن و خواردنەوەکان هەبێت لایەنى پێوەندیدار ئاگه‌دار بکرێنەوە.