قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له چین، هه‌موو 30 چركه جارێك له ڕێی ئامێرێكه‌وه پشكنین بۆ ڕووخساری قوتابییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له ورده‌كاری ته‌واویان دڵنیا بێت و له هه‌ر شتێكی نامۆ مامۆستاكان ئاگادار بكاته‌وه.
له شاری هانگزهۆ قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئامێرێكی لێ دانراوه، كه پشكنینی ڕووخساری قوتابییه‌كان ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌م قوتابییه خه‌وی دێت یان نا، ناسنامه‌كه‌ی دیاری ده‌كات، ئاسایییه یان ترسا‌و، ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ مامۆستاكان ئاگادار ده‌كاته‌وه، تا چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
زانایان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه به‌كارهێنانی ڕووخسار له ڕێی ئه‌و ئامێره‌وه بۆ پشكنینی قوتابی، شتێكی باوه‌ڕ پێكراو و جیاوازه، بۆیه به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه پشتیان پێی به‌ستووه.
ئه‌م ئامێره له كاتی پشكنیندا ئه‌وه‌ش دیاری ده‌كات كه ئایا قوتابییه‌كه هیچ جووڵه‌یه‌كی جیاواز له خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌نجام ده‌دات یان نا، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قوتابییه‌ك زیاد له پێویست چاو بترووكێنێت، ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری ده‌كاته‌وه.
ئه‌م ئامێره‌ش له به‌رده‌م پۆل، چێشتخانه و كتێبخانه‌كانی ئه‌م قوتابخانه‌یه دانراوه، هه‌ر قوتابییه‌ك بیه‌وێت به جێیه‌كدا تێپه‌ڕێت، ناچاره به‌ژێر ئامێره‌كه‌دا بڕوات، بۆ ئه‌مه‌ش سوود له كارتی قوتابخانه‌ی وه‌رده‌گرێت و پێی داده‌گیرسێنێت.