ڕاپۆرتێك له میدیایه‌كی بیانی بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له پێوه‌ندییه‌كان و ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها سنووری ئامانج و خواسته‌كانی له‌و ناوچه‌یه ده‌كات و كاریگه‌ری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ واشنتن ده‌خاته ڕوو.
ڕاپۆرته‌كه له پێگه‌ی
nationalinterest بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌ركرده‌كان و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا هیچ زانیارییه‌كیان نییه له‌سه‌ر جوهڵه ئاڵۆزه‌كانی سیاسه‌تی وڵاته‌كه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ڕه‌خنه‌گران و شاره‌زایانی بواری سیاسه‌ت پێشبینی سه‌ركه‌وتنی حزبی حه‌یده‌ر عه‌بادییان ده‌كرد كه ئه‌مه‌ریكا پشتگیری لێ ده‌كات به‌ده‌ر له سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه كه براوه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بوو له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 12ی ئایاری عێراقدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌در دوژمنێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رده‌وام دژی ئه‌جێندا سیاسییه‌كانی واشنتنه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها پشتگیری له ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كرد، هاوكات له‌و ساڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدا بوو بۆ ڕووخاندنی سه‌دام له عێراق چه‌كداران و لایه‌نگرانی سه‌در به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بوونه‌وه و له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، بۆ حكوومه‌تی تره‌مپ دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی وه‌ك سه‌در جێی دڵه‌ڕاوكێیه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی بیر و بۆچوونه‌كانیان سه‌در دژی كاریگه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی ئێرانه له عێراق، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه به خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌ژمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسی دووه‌می واشنتن سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمان فه‌تحه كه براوه‌ی دووه‌م بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری ئێرانه و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میلیشیا شیعه‌كان و سه‌ركرده‌كانی ئێران له عێراق ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌و خاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوو به‌هێزترین حزبی سیاسی له عێراق دوژمن و بهرههڵستیكارێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكان كه یه‌كێكیان نێردراوی ئێرانه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئامانجه سیاسییه‌كانی واشنتن له عێراق ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌ڕووی چاودێرانی ڕۆژئاواوه حزبه‌كه‌ی عه‌بادی سێیه‌م پێگه‌ی لاوازی تۆمار كرد ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی بێئومێدبوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی له عێراق كه پشتگیرییه‌كی كه‌میان هه‌یه، هاوكات حكوومه‌تی جۆرج بوش و هاوپه‌یمانانی ئامانجیان ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگرێسی نه‌ته‌وه‌یی عێراق بوو بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و بوونه سه‌ركرده‌ی نوێی عێراق له دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ملیۆنان دۆلاری دایه لیژنه‌ی كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئامانجه‌كانی واشنتن به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه بووه‌وه و حزبه‌كه‌ی چه‌له‌بی كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی ده‌كرد ته‌نیا 0.5%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
نووری مالیكی كه نوێنه‌ری دواتری ئه‌مه‌ریكا بوو، له سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاره‌كانی بریتی بوو له په‌راوێزخستن و ئاواره‌كردن و دڵڕهنجاندنی سوننه‌كانی عێراق وه‌ك سیاسه‌تی سه‌ره‌كیی سه‌دام حوسێن له كاتی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه، به‌ڵام دواتر گۆڕا و گه‌نده‌ڵی له ئیداره‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی بڵاو بووه‌وه و هه‌روه‌ها هاتنی داعش و سه‌ركه‌وتنی له عێراق هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق ته‌نیا هۆكارێك نه‌بوو بۆ ترسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی سه‌ره‌كییه له‌م ترسه‌ی واشنتن به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕێمی كوردستان هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و له شه‌ڕی دژ به داعش پشتگیری كردووه، ئه‌م هاوئاهه‌نگییه‌ی نێوانیان وای له شاره‌زایانی سیاسی كردووه به گرنگترین و به‌هێزترین هاوپه‌یمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژماری بكه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه حكوومه‌تی به‌غدا تووڕه ده‌كات.
به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، وای كرد زۆر له وڵاتانی وه‌ك توركیا و حكوومه‌تی به‌غدا دژی ئه‌م بڕیاره بوه‌ستنه‌وه و به‌رهه‌ڵستی بڕیاره‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایش پشتگیرییه‌كانی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگرت و هێزه‌كانی عێراق وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك هێرشێكیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و له ژێر ده‌سه‌ڵاتیی كوردانیان ده‌رهێنا و خه‌ون و ئامانجه‌كانیان له‌ناو بردن.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، واشنتن ئێسته له بارودۆخێكدایه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌نگده‌رانی عێراق ده‌بێته‌وه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها به‌ڵێنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی شڕه، به‌ڵام حكوومه‌تی تره‌مپ له‌م بارودۆخه‌یشدا پارێزگاری له هێزه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق ده‌كات و به‌رده‌وامییان پێ ده‌دات، هاوكات سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می بوش و ئۆباما و تره‌مپدا به‌رانبه‌ر عێراق بۆ دروستكردنی عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو و دیموكراسی شكستی هێناوه و ئێسته ئه‌و كاته‌یه كه پێویسته سنوورێك بۆ ئامانجه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دابنرێت و دووباره چاو به كاره‌ساته سیاسییه‌كانی بگێڕێته‌وه، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌بێت گه‌شه به ستراتیجییه‌كانی بۆ ده‌رچوون له عێراق بدات.