وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا نامەیەك ئاراستەی مەسروور بارزانی دەكات

:: PM:05:21:21/05/2018 ‌
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا نامەیەك ئاراستەی مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە نامەیەكدا بۆ مەسروور بارزانی، وەزیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمەریكا دووپات لەسەر هاوكاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەكاتەوە.

لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ مایك پۆمپییۆ، بە بۆنەی دەست بەكاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكان، پابەندبوونی وڵاتەكەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات كردەوە.

 لەم نامەیەدا پۆمپیۆ دووپاتی لەوە كردەوە كە ئەمەریكا بێ وچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەكانی تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەكە و سەرانسەری دنیا جێگیر ببێت و زەمینەی لەبارتر بۆ پێشكەوتن و ئاسوودەی گەلان برەخسێنرێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم