بڵاو كردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌كانی هونه‌رمه‌ند سۆلاڤ له مانگی ڕه‌مه‌زانی له پێگه تایبه‌تیه‌كانی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ندێك پێیان وایه نابێت سۆلاڤ له ڕه‌مه‌زانان به‌م جۆره جله ورووژێنه‌رانه نمایشی خۆیی بكات.
كچه شۆخه‌كه‌ی شاری زاخۆ و ئه‌كته‌ری ناسراوی عێراق "سۆلاڤ"، ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان نوێترین وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و له وێنه‌كاندا خۆی به شێوه‌یه‌كی جوان و وروژێنه‌ر پێشان ده‌دات ئه‌مه‌یش كاردانه‌وی دروست كردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سۆلاڤ جه‌لیل خانمه هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگی عێراقی كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و خه‌ڵكی زاخۆیه، په‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی ملیۆنێك هه‌واداری هه‌یه، نوێترین وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و بینه‌ره‌كانی سه‌رسام ده‌كات.
سۆلاڤ له‌ساڵی 1984 له‌دایك بووه و ئه‌كته‌رێكی ناسراوی عێراقییه و له به‌غدا ده‌ژیت جگه خاوه‌ن زۆرترین دراما و شانۆیه و زیاتر له بواری كومیدیادا كارده‌كات و له یه‌كێك له دیمانهكانیشدا ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده ئاشكرای كردووه كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورده و دایكی توركه و له ئه‌ڵمانیا گه‌وره بووه.