دوای ئه‌وه‌ی فیلمه نوێیه‌كه‌ی دێدپووڵ خرایه سینه‌ماكانی دنیاوه توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی تۆمار بكات له ڕووی سه‌یركه‌ر و داهاته‌وه، بۆیه ئێسته به یه‌كه‌م فیلمی سنه‌مایی دێت له دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
polygon" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌كات كه له‌لایه‌ن فیلمه نوێیهَكهی دێدپووڵهوه تۆمار كراوه و ده‌ڵێت، له رۆژی 15 مانگی ئایاری ساڵی 2018 نویترین فیلمی سینه‌مایی دێدپووڵ بڵاو كرایه‌وه كه فیلمێكی فانتاسی و خه‌یاڵی و ئاكشنه، توانی نوێترین ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار بكات كه ئێسته له بۆكس ئۆفیسی ئه‌مه‌ریكی یه‌كه‌مه، هه‌روه‌ها توانی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می نمایشیدا ببێته خاوه‌ن301 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی، كه ئه‌مه‌ش نوێترین ژماره‌ی پێوانه‌ییه كه فیلمی هۆلیوود تا ئێسته تۆماری كرد بێت.
دێدپووڵ بریتییه له فیلمێكی خه‌یاڵی و ئه‌كشن كه پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكی دروست كراوه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دێدپووڵ به سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای مارڤێڵ، هه‌روه‌ها به هه‌شته‌م فیلم دا ده‌نرێت له زنجیره فیلمه‌كانی X-MAN فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی تیم میله‌ره و سیناریۆكه له نووسینی ڕێت ڕیز و پۆڵ وێرنكه، له‌نواندنی هه‌ر یه‌كێك له ئه‌كته‌ر ڕه‌یان ڕێنۆلدس و مۆرێنا باكارین و ئێد سكرین و تیجه‌ی میله‌ر و لێسلی ئوگامس و جینا كارانۆیه، چیرۆكی فیلمه‌كه باسی وه‌ید ویڵسن ده‌كات، كه دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌كرێ توانای له ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ په‌یدا ده‌بێت، دواتر به‌دوای ئه‌م پیاوه ده‌گه‌ڕێ كه خه‌ریك بوو ژیانی به كۆتا بهێنێت.