بە ڤیدیۆ.. لافاوی ئەمڕۆی خەلیفان ببینە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 21ی ئایار/ مایۆ، لە شارەدێی خەلیفانی سەر بە شارۆكەی سۆران دوای بارانێكی بەهێز لافاو ناوچەكەی گرتەوە.

عەمید عیماد رێكانی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بارانێكی بەهێز دەڤەری سۆرانی گرتەوە و لە خەلیفان لافاو ناو بازاری گرتەوە.

هاوكات بەهۆی لافاوەكەوە چەند ماڵێكی سنوورەكە ئاوی تێچووە و زیانی لێ‌ كەوتووەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو پێشبینی شەپۆلیكی باران بارین لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئەو لافاوەی خەلیفان لە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو لافاو چەند ناوچەیەكی تری هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە هەولێر بەهۆی لافاوەوە منداڵێك گیانی لە دەستدا.

سۆران/ موڕشید برادۆستی




وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:09:24:21/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 11505 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌