باڵوێزی عێراق له ڤاتیكان دووپاتی كرده‌وه، خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كاندید ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه میدیاكان باس له گفتوگۆی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و سوننه ده‌كه‌ن، بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كورد و سه‌رۆكی كۆمار بۆ عه‌ره‌بی سوننه.
عومه‌ر به‌رزنجی باڵوێزی عێراق له ڤاتیكان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، شانازی ده‌كه‌م كه خۆ وه‌ك كاندید بخه‌مه‌ڕوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری و پاراستنی یه‌كێتی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و سیسته‌می فره‌یی و دیموكراتی و پاراستنی خاك و ئاوه‌كانی پێشكه‌ش بكه‌م.
ئاماژه‌ی داوه، ماوه‌ی 14 ساڵه له بواری دیپلۆماسی خزمه‌تی عێراق ده‌كه‌م، له‌و ماوه‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوی عێراقییه‌كانمان كردووه، بێ جیاكاری و بۆ منیش جێی شانازییه كه باوه‌ڕ و كارمان بۆ عێراق بێ و نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ین له ده‌ره‌وه.
عومه‌ر به‌رزنجی ئه‌وه‌یشی باس كردووه، له ژێر دروشمی "سه‌رۆك بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان" خۆم كاندید ده‌كه‌م وه‌ك هاووڵاتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ن كه سه‌رۆكێكی ساده و خزمه‌تی عێراق بكه‌م، ده‌ستوور و یه‌كێتی خاكی عێراق بپارێزین، شه‌ڕ دژی جیاكاری به ته‌واوی جۆره‌كانی بكه‌ین و به ته‌واوی یاسا بچه‌سپێنین.