وه‌زیرێكی حكوومه‌تی دانیمارك، داوای له مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا هیچ ئیشێك نه‌كه‌ن، چونكه ڕۆژووگرتن مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی.
ڕۆژی دووشه‌م میدیاكانی دانیمارك بڵاویان كرده‌وه، كه "ئینگه‌ر ستۆیبه‌رگ" ژنه وه‌زیری تایبه‌ت به ئاواره‌كانی دانیمارك، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاندووه، داوا له هاووڵاتییه مسوڵمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه له‌م مانگه‌دا هیچ ئیشێك نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌وانی تر و خۆیان بپارێزن.
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی، ئه‌و وه‌زیره شۆفێری تاكسی و پاسی به نموونه هێناوه‌ته‌وه و پێی وایه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن بێ هێز و لاواز ده‌بن و زۆر جار مێشكیان زۆر له‌سه‌ر خۆیان نامێنێت، جا ئه‌گه‌ر شۆفێرێكی تاكسی مسوڵمان به‌هۆی ڕۆژووه‌كه‌یه‌وه به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه خۆی و سه‌رنشینه‌كه‌ی تووشی ڕووداوێك بكات.
بۆیه داوای كردووه هه‌ر مسوڵمانێك كه كار ده‌كات له‌م مانگه‌دا مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕوودانی هه‌موو حاڵه‌تێكی نه‌رێنی، هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی بپارێزێت.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتیی مسوڵمانانی فینله‌ندا به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه، ته‌واوی بیرۆكه‌كه‌ی به شتێكی بێ بایه‌خ و گه‌مژانه ناو برد، چونكه پێی وایه ڕۆژووگرتنی مسوڵمانان هیچ زیانێك به خۆیان ناگه‌یه‌نێت، ئیتر چۆن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.