به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، خێرایی با زیاد ده‌بێ و تۆزێكی كه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری باران بارین له شێوه‌ی گه‌واڵه و باران له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با و بوونی تۆزێكی كه‌م، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 19 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ،له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با و بوونی تۆزێك كه‌م، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.