بۆچی پێویستە لە ڕەمەزاندا شووتی زۆر بخۆن

:: AM:11:04:22/05/2018 ‌
شووتی یەكێكە لەو میوانەی ڕێژەی %92  ئاوی تێدایە، لەگەڵا پێكهاتەی خۆراكی گرنگ. ئاوی شوتی لیكۆپینی تێدایە و تینوویەتی دەشكێنێ و ڕێگر دەبێ لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و شێرپەنجە و پێست دەپارێزێ.

دژە ئۆكسیدی لیكۆپین خانەكان لەزیان دەپاریزێت بەتایبەتی لە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە، ڕێ لە نەخۆشی شەكرە دەگرێت و خۆراكی پێویست بۆ پێست دابین دەكات و نایەڵی چرچی و پیربوونی پێست ڕوو بدات، هەروەها ڤیتامین  A, B6 و C, تێدایە لەگەڵ ترشی ئەمینی و هەندێك پۆتاسیۆم.

بەهۆی بوونی ئەو ئاوە زۆرەی كە تێیدایە لەش شێدار دەكاتەوە و چالاكی بەلەش دەبەخشێت و یارمەتی پاككردنەوەی گورچیلەكان دەدات و بە دەرمانی میزكردن دادەنرێت، چونكە بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە ڕێ لە كۆبوونەوەی ژەهری لەش دەگرێت و هەرسكردن باشتر دەكات.

شووتی ترشێكی ئەمینی تێدایە كە پێی دەوترێت سیترۆللینە، بەپێی ئەو توێژینەوە زانستیانەی كە ئەنجام دراوە ئەم ترشە یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری ماسوولكەكان دەدات و كرداری زیندەپاڵ باشتر دەكات .

خواردنی شووتی پێش ئەنجامدانی جوڵەی وەرزشی كاریگەری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی ئازاری ماسوولكەكان دەتوانرێت وەكو شەربەت یان لە دروستكردنی زەڵاتەدا سوودی لێ وەربگیردرێت، بۆیە پێویستە لە رەمەزاندا بڕێكی زیاتر میوە بخورێت، بەتایبەتی شووتی، چونكە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ دەدات بەلەش و لەش بە دروستی دەهێڵێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد