پیاوێكی به‌ریتانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنه‌كه‌ی كرد و زۆر خراپ لێی دا، سزای 11 ساڵ گرتنی بۆ دانرا و جێبه‌جێ كرا.
"گاری كلارك" 33 ساڵ پیاوێكی به‌ریتانییه، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سارا باربه‌ر 31 ساڵ كرد و بوونه خاوه‌نی كچێك كه ئێسته ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوانیان باش نه‌بوو و به‌رده‌وام شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوانیان ڕووی ده‌دا، له یه‌كتر جیابوونه‌وه و به‌ته‌نیا ده‌ژیان.
به‌ڵام گاری هه‌رگیز وازی له بێزاركردن و ئازاردانی سارا نه‌هێنا، به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌كرد و ده‌چووه ناو ورده‌كارییه‌كانی ژیانی، تا ده‌بووه ده‌مه‌قاڵێیان و لێی ده‌دا و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دا.
سارا بۆ میدیاكانی باس كردووه، كه له كاتی سه‌ردانیكردنه‌كانیدا كه گوایه بۆ لای كچه‌كه‌ی هاتووه، ئازاری ئه‌می داوه، بۆیه جارێك لێوی به بۆكس ته‌قاندووه، جارێكیش قۆڵی شكاندووه، بۆ چاره‌سه‌ر زیاتر له شه‌ش سه‌عات له نه‌شته‌رگه‌ریدا بووه.
ئیتر سارا به‌رگه‌ی نه‌گرتووه و سكاڵای لای پۆلیس كردووه، كاتێكیش گاری گیراوه، پۆلیس له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ڕه‌وانه‌ی دادگایان كردووه، له‌وێش سزای 11 ساڵ زیندانییان بۆ داناوه.
ساراش له شار و ماڵێكی تردا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ده‌ستی به ژیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژانیش له گرتووخانه ده‌رچوو، چاوی پێی نه‌كه‌وێته‌وه و ڕزگاری بێت له ده‌ستی.