ئارسناڵ درێسی وەرزی داهاتووی نمایش كرد

:: PM:12:19:22/05/2018 ‌

یانەی ئاسناڵی ئینگلیزی ئەمڕۆ سێشەم بەفەرمی درێسی یانەكەی لە وەرزی داهاتوو 2018-2019 پێشكەش بە هاندەران و دەزگاكانی راگەیاندن كرد.

درێسەكە وەك وەرزی رابردوو لە رەنگی سوور و سپی سەرەكی یانەی ئارسناڵ پێكهاتووە هەندێك جیاوازی كەمی تێدا بەدی دەكرێ.

یانەی ئارسناڵ لە وەرزی داهاتوودا بۆ یەكەمجار دوای تێَپەڕبوونی 22 ساڵ بەسەركردایەتی راهێنەرێكی نوێ یاری دەكات دوای ئەوەی ئارسین ڤینگەری راهێنەری فڕەنسی بڕیاری رۆیشتنی لە كۆتایی وەرز راگەیاندبوو.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەری یانەی ئارسناڵ ئۆنای ئێمری راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دەبێت.

یانەی ئارسناڵ لە وەرزی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزیدا لە ریزبەندی شەشەمی یانەكان گیرسایەوە و وەرزی داهاتووش بەشداری لە خولی ئەوروپا (یۆروپا لیگ) دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م