ژن و مێردێك به‌یه‌كه‌وه ده‌بن به په‌رله‌مانتارى عێراق، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوكته و به‌زم به‌دواى خۆى ده‌هێنێ، یه‌كێك نووسیویه‌تى "ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه ژنه‌كه‌ى تووڕه بكات، له په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات".
حوسێن زوههیرى كاندیدى هاوپه‌یمانى فه‌تح بوو له پارێزگاى دیاله، ئیمان ره‌شید عوبه‌یدى هاوسه‌ریشى كاندیدى هه‌مان هاوپه‌یمانى بوو له به‌غدا، دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌ركه‌وت هه‌ردووكیان براوه بوون، بۆیه به‌یه‌كه‌وه ده‌بن به په‌رله‌مانتار.
به پێى هه‌واڵێك كه له
میدیا عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌رچوونى ئه‌م ژن و مێرده به‌زمى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوه‌ته‌وه، چالاكان و هاووڵاتییان نوكته‌یان له‌سه‌ر ئه‌م دوو هاوسه‌ره دروست كردووه.
یه‌كێك نووسیویه‌تى، "ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه ژنه‌كه‌ى له ماڵه‌وه تووڕه بكات، ئه‌وا ژنه‌كه‌ى له په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات".
سه‌ركه‌وتنى ئه‌و هاوسه‌رانه، دووه‌م رووداوه له مێژووى هه‌ڵبژاردنه‌كانى وڵاتان تۆمار ده‌كرێت، له ساڵى 2011 ژن و مێردێكى میسرى به یه‌كه‌وه چوونه په‌رله‌مان، به‌هه‌مانشێوه‌ى ئێسته بوونه بابه‌تى به‌زمى راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.