به پێى راپۆرتێكى ئه‌مه‌ریكى دۆناڵد تره‌مپى سه‌ۆكى ئه‌مه‌ریكا، تویته‌كانى به مۆبایلى ئایفۆن ده‌كات و به‌مه‌ش پێشێلى ئه‌و رێنوێنییانه ده‌كات كه تیمى پارێزگاریكرن بۆى داناوه.
دۆناڵد تره‌مپ یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ى كه له تویته‌ر زۆرترین تویت ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌فتانه میدیاكان كار له‌سه‌ر شێوازى تویته‌كانى تره‌مپ بكه‌ن.
له دوایین راپۆرت كه له‌سه‌ر تویته‌كانى تره‌مپ بڵاو كراوه‌ته‌وه له
رۆژنامه‌ى پۆلۆتیكۆیه، ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به نووسینى تویته‌كان تره‌مپ گه‌وره‌ترین پێشیلكاریى به‌رامبه‌ر ئه‌و رێسایانه ده‌كات كه بۆ پاراستنى ئه‌و دانراوه.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه تره‌مپ مۆیایلى ئایفۆن به‌كار ده‌هێنێ كه ئه‌پلكه‌یشنى تویته‌رى له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى، كه به‌لاى ئه‌م سه‌رۆكه‌وه گرنگه. به پێى رێنوێنییه‌كان بۆ دووربوون له ڤایرۆس ده‌بێت مانگانه جارێك مۆبایله‌كه‌ى سه‌رۆك بپشكنرێت، كه‌چى تره‌مپ رازى نابێت و ده‌ڵێ "ئه‌م كاره هه‌رگیز مایه‌ى ئاسووده‌یى نییه".
به‌رپرسى ته‌ناهیى كۆشكى سپى گوتوویه‌تى، "سه‌رۆك بۆ پێوه‌ندییه‌كان، چه‌ندان ته‌له‌فۆن به‌كار ده‌هێنێ، بۆ تویته‌كانیشى مۆبایلێكى ته‌رخان كردووه، كه‌چى پێنج مانگه رێى نه‌داوه پشكنین بۆ مۆبایله‌كه‌ى بكرێت".