سامسۆنگ كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا ساڵانه مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی تر به‌شێوازێكی ناوازه و به‌هێز دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار مۆبایلێكی به‌هێز دروست ده‌كات كه ته‌نیا "Galaxy S" بێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Galaxy S" ه‌وه، كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره مۆبایلێكی له‌م شێوازه دروست بكات، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌یش دیزاینێك و هێزێكی باشی بۆ داناوه.
سامسۆنگ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 450، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.88 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2220 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 624 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.