دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا گه‌یشتن به‌وه‌ی كه گیراوه‌ی ئاوی لیمۆ و سۆده‌ی نان چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌تپاریزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی"
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی ئاوی لیمۆ و سۆده‌ی نان ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گویره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئاوی لیمۆ و سۆده‌ی نان به‌یه‌كه‌وه و وه‌ك گیراوه‌یه‌ك چه‌ندان سوودی ده‌بێت بۆ جه‌سته و له نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه گیراوه‌كه دروست ده‌بێت ته‌نیا به ئاوی ئاوی لیمۆ و نزیكه‌ی 250 گرام له سۆده‌ی نان، بۆیه لێره‌دا باس له‌و سوودانه‌ی گیراوه‌كه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – دڵ به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه و له نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت: یه‌كێك له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی ئاوی لیمۆ و سۆده‌ی نان ئه‌وه‌یه كه دڵ ده‌پاریزێت له نه‌خۆشی و ناهێڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه گیراوه‌كه به‌كاردێنێت تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گیراوه‌یه برێكی زۆر ماده‌ی ئاسن و پۆتاسیۆم له‌خۆ ده‌گرێت كه دڵ به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه.
دووه‌م – له نه‌خۆشییه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌تپارێزێت: دوای ئه‌وه‌ی پزیشكان ئه‌م گیراوه‌یان دروست كرد، ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌شیان كرد كه سیسته‌می به‌رگریان لاوازه به‌وه‌ی كه رۆژانه گیراوه‌كه به‌كاربێنن، چونكه ئه‌م گیراوه‌یه به ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامین E ده‌وڵه‌مه‌نده، كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناوده‌به‌ن و ناهێڵن تووشی شێرپه‌نجه ببیت.