زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین كه ئایا ده‌بێت چ زمانێكی قسه پێكردن كۆنترین زمانبێت له دنیادا؟، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی زانایانی مێژووناس چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا گه‌یشتن به دیاریكردنی چه‌ند زمانێك كه به‌كۆنترین زمان داده‌نرێن له دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
wipjobs" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆنترین زمانی قسه‌كردن ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زانانیانی مێژووناس له چه‌ندان وڵاتی جیاوازدا چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆنترین زمان كامه‌یه، له ئه‌نجامدا گه‌یشتن به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك زمانیانیان دیاری كرد كه به كۆنترین زمان داده‌نرێت له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی مێژووی زمانه‌كه، بۆیه ئێمه لێره‌دا باس له كۆمه‌ڵێك له كۆنترین زمانه‌كان ده‌كه‌ین له دنیادا:
یه‌كه‌م – زمانی تامیڵ: ئه‌م زمانه له‌لایه‌ن هیندییه كۆنه‌كانه‌وه به‌كارهاتووه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ سه‌ده پێش زاین، بۆیه ئه‌م زمانه به یه‌كێك له كۆنترین زمانه‌كان داده‌نرێت له دنیادا، شایه‌نی باسیشه كه ئێسته ئه‌م زمانه له‌ناو هیندستاندا به‌كار نایه‌ت.
دووه‌م – زمانی سانسكرات: یه‌كێكی تر له‌و زمانه كۆنانه زمانی سانسكراته كه له بنه‌چه‌دا ئه‌م زمانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌ڵكی "ئیندۆ ئاریان"ی و مێژووه‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێسته.
سێیه‌م – زمانی فارسی كۆن: زمانی فارسی كۆن به یه‌كێك له‌و زمانانه داده‌نرێت كه مێژوویان زۆر كۆنه و خه‌ڵكێكی زۆر قسه‌ی به‌و زمانه كردووه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 550 ساڵ پێش زاین، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 130 ملیۆن كه‌س به‌و زمانه قسه‌یان كردووه.