نەخۆشخانەیەكی هەولێر ئاگەداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

:: PM:09:06:22/05/2018 ‌
نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری ئاگەداری ئەو هاووڵاتییانە دەكاتەوە ئەوانەی شووشتنی گورچیلەیان هەیە، ئێستا دەستیان بەكار كردووەتەوە و ئەوان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەكە بكەن و لایەنی نابەرپرسیش ڕێككاری یاسایی بەرانبەر گیرایە بەر.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئایار، لە ئاگەدارییەكی نەخۆشخانەی هەولێری فێركاریدا هاتووە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەمانی پێداویستی شووشتنی گورچیلە لە نەخۆشخانەكەمان، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە چەند سەعاتێك تا گەیشتنی پێداویستی هەر ئەمڕۆ هەردوو سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە شاری هەولێر كەوتەوە كار.

لە ئاگەدارییەكە هاتووە، بۆ كارەكانی ئەمڕۆ نەخۆشەكان چارەسەری پێویستیان وەرگرت و تا درەنگانی شەو ئەم خزمەتگوزارییە بەردەوامە، هەروەها ئەم پڕۆژەیە لەسەر خەرجی وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی فیدڕاڵ لە بەغدا بۆ هەموو پارێزگاكانی عێڕاق لەلایەن دوو كۆمپانیا بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەهۆی نەمانی ماوەی گرێبەستی یەكێك لە كۆمپانیاكان و كەمتەرخەمیی كۆمپانیای دووەم بووە هۆی ڕاوەستان بۆماوەی چەند سەعاتێك، كاری پێویست و رێوشوێنی یاسایی وەرگیرا.

لە لێدوانێكی ئەمڕۆ فاخیر كرمانجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كێشەی شووشتنی گورچیلەی نەخۆشەكانی نەخۆشخانەی فێركاری هەولێر چارەسەر دەكرێت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر دەڵێت، ئەو نەخۆشانە گواستراونەوە بۆ نەخۆشخانەی خۆرئاوا بۆ شووشتنی گورچیلە، چونكە لە هەولێر لە نەخۆشخانەكانی حكوومەت دوو شوێن هەیە بۆ چارەسەر و شووشتنی گورچیلە.

ئەو كەسانەی دووچاری نەخۆشیی گورچیلە دەبنەوە، پێوستە مانگێ‌ جارێك گورچیلەیان بۆ بشۆردرێت و لە وەستانی گورچیلە بپارێزرێن.



وشە - رامیار جەواد