كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ ڕاگەیەندرا

ئەو بڕە پارەیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەسەر ڕێككەتوون كە عێراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت، ئەمڕۆ گەیشتە بانكەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پارەكەی بەغدا گەیشتە بانكەكانی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 317 ملیار دینارە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی دووی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌.

لە كۆتایی ئەو مانگە یان سەرەتایی مانگی شەش لیستێكی نوێی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وای گوت.

دوای ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق تا ڕادەیەك سیستەمی مووچەی لە هەرێمی كوردستان گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی و مووچە بەشێوەی بەردەوام دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد


PM:09:36:22/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 18768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌