له ئه‌مه‌ریكا پرۆژه‌ی دروستكردنی كاتژمێرێكی زیره‌ك بۆ زانینی نه‌خۆشییه‌كانی مرۆڤ دروست ده‌كرێت.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌ی پرۆژه‌یه‌كی به ناوی MD2K بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بریتییه له كاتژمێرێكی زیره‌ك بۆ زانینی باری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد كاری تێداكراوه.
كاتژمێره‌كه دوای پڕكردنی له شه‌حن، بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات كارده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌تواندرێت به وای فای ببه‌سترێته‌وه و زانیارییه‌كان به شێوه‌ی ئامار ده‌خاته‌ڕوو و ڕۆژانه‌ی ئاماره‌كان به‌راورد ده‌كات و ئه‌نجامه‌كه‌ت ده‌داتێ.
ئه‌و كاتژمێره ئاگاداریت ده‌داتێت له هه‌ر ناڕێكی و ناته‌ندروستییه‌كی جه‌سته‌ت، پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ت تیادا ده‌ربكه‌وێت هێمای ئاگاداركردنه‌وه ده‌دات.
ده‌توانیت جگه له‌ده‌ست بۆ سه‌ردڵیشت به‌كاریبێنیت و ژماره‌ی ترپه‌ی دڵت پێ ده‌ڵێت و نیشانت ده‌دات كه ته‌ندروسته یان نا.
سه‌رچاوه: technologyreview