چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی ڕۆژئاوای كه‌ركووك و موختاری گونده‌كه‌یان به تۆمه‌تی هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی به "
غه‌دپرێس"ی ڕاگه‌یاند، ژماره‌یان چه‌كداری داعش شه‌وی ڕابردوو دزه‌یان كرده ناو گوندی "زربان"ی سه‌ر به شاره‌دێی ڕیازی ڕۆژئاوای كه‌ركووك و توانیان گونده‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و هه‌رچی ویستوویانه ئه‌نجامیان داوه.
زیاتر گوتی، چه‌كدارانی داعش چوونه ماڵی موختاری گونده‌كه ناسراو به "مه‌حجووب ئه‌حمه‌د" له ماڵه‌كه‌ی خۆی گولـله‌بارانیان كرد و كوشتیان، هۆكاری كوشتنی ئه‌و موختاره‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هاوكاری هێزه‌كانی عێراقی كردووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر شوێن و جموجۆڵه‌كانی داعش به هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق داوه، جیا له كوشتنی ئه‌و موحتاره چه‌كداره‌كانی داعش هیچ كارێكی تری تیرۆریستیان ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی گونده‌كه ئه‌نجام نه‌داوه.
حه‌وزی حه‌مرین و باشوور و ڕۆژئاوای كه‌ركووك تا ئێسته‌یش به گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش داده‌نرێ، ماوه ماوه چه‌كداران له شوێنه جیا جیاكان ده‌رده‌كه‌ون و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له مانگی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی داعشی له عێراق ڕاگه‌یاند.