شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دێرزوور وه‌ستاوه و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یش به ته‌واوی گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعشیان له شاره‌دێكانی شه‌عفه و هه‌جین و سووسه داوه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، زیاتر له 65 سه‌ركرده‌ی ڕیزی یه‌كه‌می ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاره‌دێی هه‌جینی ده‌وروبه‌ری دێرزوور گه‌مارۆدراون و زۆرینه‌ی ڕه‌هایشیان ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعشن كه خه‌ڵكی عێراق و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه له بادیه‌ی سووریاش له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش، به‌لای كه‌مه‌وه 26 چه‌كداری هێزه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران له سووریا كوژراون.
له 2011 دوای ده‌ست كردن به خۆپێشاندانه‌كانی سووریا له چوارچێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی، گرژی و توندوتیژی له سووریا ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش له حه‌وت ساڵی ڕابردوو له به‌رده‌وامی شه‌ڕ و توندوتیژی نزیكه‌ی نیو ملیۆن هاووڵاتی سووری كوژراون و 12 ملیۆنی تریشیان ئاواره‌بوون.