نزیكه‌ی 4.4 ملیۆن كه‌س له به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن له وڵاتی به‌ریتانیا سكاڵایه‌كی یاسایی‌یان له‌سه‌ر كۆمپانیای گووگڵ تۆمار كرد، به هۆی دزینی داتا و زانیارییه تایبه‌ت و نهێنییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن له‌لایه‌ن گووگڵ و پێدانی زانیارییه‌كانیش به كۆمپانیاكانی ریكلام و پروپاگنده كردن.
له سكاڵاكه داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن له‌لایه‌ن كۆمپانیای
گووگڵ به بڕی 4.3 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌گه‌ڵ سكاڵاكه پێشكه‌شی دادگای باڵای به‌ریتانیا كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی هه‌ڵمه‌ته‌كه دژی گووگڵ "ریچارد لوید" له‌وباره‌وه گوتی، گووگڵ به ڕێیه‌كی نایاسایی و نا شه‌رعی زانیاری كه‌سی و زۆر تایبه‌تی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنی بردووه، له ڕێی ده‌سكاری كردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می كارپێكردنی ئایفۆنی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه.
ئه‌و كاره‌ی گووگڵ له ئاب/ئۆگه‌ستی 2001 تا شوبات/فێبرایه‌ری 2012 ئه‌نجام دراوه، كه‌سه‌كان به گوێره‌ی زانیارییه تایبه‌تییه‌كانیان دابه‌ش كراون و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان لێ دزراوه.
ئه‌گه‌ر هاتوو سكاڵاكامان له دادگا براوه بێ، ئه‌وه هه‌ر یه‌ك له 4.4 ملیۆن كه‌سه‌ی به‌شدارن له تۆماركردنی سكاڵاكه بڕی 750 جونیه‌ی ئیسته‌رلینیان به‌ر ده‌كه‌وێت.