ئیمارات به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت له ساڵى 2016 هاوكاریى سه‌ركه‌وتنى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى كردووه، به‌رپرسێكى ئیماراتیش ئه‌م تۆمه‌ته ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئیمارات بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، له
تویتێكدا ره‌تى ده‌كاته‌وه هاوكارى تره‌مپیان كردبێت له سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 2016 .
قه‌رقاش نووسیویه‌تى "وه‌ك هه‌ر وڵاتێكى دۆست چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكامان كردووه، ئیمارات هه‌رگیز هه‌وڵى نه‌داوه كاریگه‌رى به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "به‌رپرسانى ئێمه پێوه‌ندییان به هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى له باره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان".
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا كه پێشتر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كوڕه‌كه‌ى تڕه‌مپ به‌ر له سه‌ركه‌وتنى باوكى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌كه له جێنشینى سعوودیه و جێنشینى ئه‌بوزه‌بى بینیوه و داواى هاوكاریى لێ كردوون. دیداره‌كه‌ش له میانه‌ى پیاوێكى لبنانى بووه به ناوى "جۆرج نادر".
ساڵێكه تۆمه‌تێكى هاوشێوه ده‌درێته پاڵ رووسیا و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێرى له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه كردووه.