ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیال دوورخرایەوە

:: AM:09:33:23/05/2018 ‌

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەفەرمی دوورخستنەوەی سێرجیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پێكهاتەكەیدا بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا راگەیاند.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشكرای كرد، گۆڵپارێزە سەرەكییەكەیان رۆمیرۆ دوێنێ سێشەم تووشی پێكانێكی قورسی چۆكی بووەتەوە و بەهۆیەوە ناتوانێ لە یارییەكانی مۆندیال یاریی بكات كە كەمتر لە مانگێكی ماوە دەست پێ بكات.

بەمەش ویلی كابایێرۆی گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی بەفەرمی دەبێتە بژاردەی یەكەمی خۆرخێ سامپاولی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ركابەرییەكانی مۆندیالی رووسیادا.

جێی باسە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ركابەرییەكانی مۆندیالی داهاتوو لە كۆمەڵەی چوارەمە و بەرامبەر هەڵبژاردەكانی كڕواتیا، نێجیریا و ئایسلەندا یاریی دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م