نمایشكارێكی ڕووسی له كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ سه‌ر فه‌رشی سووری كان، یه‌كێك قاچی له ته‌نووره‌كه‌ی ده‌گیرێت و لێی ده‌كاته خواره‌وه، به‌مه‌ش ئابڕووی ده‌چێت.
یولیا ڕیباكوڤا نمایشكاری ڕووسی ناسراو به یه‌كێك له ژنه مۆدێله قه‌ڵه‌وه‌كانی دنیا، له كاتی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی كان بۆ فیلمی سینه‌مایی، پیاوێك قاچی له ته‌نووره سووره‌كه‌ی ده‌گرێت و ته‌نووره‌كه‌ی لێ ده‌هێنێته خوار، به‌مه‌ش تووشی شه‌رمه‌زاری و ئابڕووچوون ده‌بێت.
ڤیدیۆی ئه‌و كاته‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و به ماوه‌یه‌كی زۆر بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه، بینه‌رانیش به ئاشكرا ئه‌وه ده‌بینن كه پیاوه‌كه به مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه، چونكه ڕه‌نگی ته‌نووره‌كه وه‌ك فه‌رشی سووری كانه و دواتریش خۆی ده‌یكاته‌وه به‌ری نمایشكاره‌كه.