له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا، خه‌ڵكێكی زۆر وه‌ك مۆدێل ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و خۆیان به مۆدێل ده‌ناسێنن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی پیشه‌ی مۆدێل چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌تی هه‌یه كه به بێ بوونیان، ئه‌سته‌مه بتوانرێت ناو له كه‌سێك بنرێت "مۆدێل".
به گشتی مۆدێل یان نمایشكاران كێن؟
مۆدێل یه‌كێكه له‌و هونه‌رانه‌ی له كۆنه‌وه بوونی هه‌بووه و تا ئێسته‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا گرنگی پێ ده‌درێت، مه‌رج نییه ته‌نیا تایبه‌ت بێت به ژنان، به‌ڵكو پیاوان و منداڵانیش ده‌توانن ببنه مۆدێل. كاری ئه‌مانه‌ش بریتییه له نمایشكردنی جلوبه‌رگه نوێكانی برانده جیهانی و ناسراوه‌كان، نه‌ك جلی بازاڕ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و جله‌ی تاقی ده‌كه‌نه‌وه و خۆیانی پێ نمایش ده‌كه‌ن، زۆر جوان لێیان هاتبێت و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ جه‌سته و ڕووخساریان بگونجێت. زۆرجاریش كاتێك مۆدێلێك ناوبانگ په‌یدا ده‌كات، جگه له جلوبه‌رگ، ڕێكلامی چاویلكه، جوانكاری، ده‌رمان و سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاریشی پێ ده‌كه‌ن. به گشتیش دوو جۆره مۆدێلی جیهانی هه‌ن، كه ده‌بێت یان مۆدێلی جلوبه‌رگی كاجوال واته مۆده بن، یان جلوبه‌رگی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان كه بۆ ژنان زیاتر كراس و عه‌زییه.
مه‌رجه‌كانی بوون به مۆدێل:
_ ده‌بێت باڵای له 170 سانتیمه‌تر كه‌متر نه‌بێت، كێشی له 52 كیلۆگرام زیاتر نه‌بێت.
_ سنگ، سمت و كه‌مه‌ری له‌گه‌ڵ یه‌كتر گونجاو بن و هیچیان زێده‌ڕۆیییان له گه‌وره‌یی یان بچووكیدا نه‌بێت، له‌گه‌ڵ درێژی باڵادا گونجاو بێت.
_ كارێزمایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت كه بتوانێت سه‌رنجی بینه‌رانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت كۆدێكی تایبه‌ت بێت به خۆی، نه‌ك لاساییكردنه‌وه.
_ شێوازی ڕۆیشتنی گونجاو بێت، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ڕاستی خۆیدا یه‌ك بگرێته‌وه، شاره‌زایییه‌كی باشیشی له ئه‌ته‌كێتی جووڵه و ڕۆیشتندا هه‌بێت.
_ شاره‌زایییه‌كی باشی له ڕێكخستنی ڕه‌نگه‌كان، ستایلی قژ و مه‌كیاجی گونجاو‌دا هه‌بێت، شته‌كان به‌سه‌ر یه‌كتردا تێكه‌ڵ نه‌كات، چونكه ده‌بێت جل له‌به‌رچاوی خه‌ڵك جوان بكات نه‌ك ناشیرین، ڕه‌نگه‌كانیش له خۆیه‌وه تێكه‌ڵ نه‌كات.
_ كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و بوێرانه‌ی هه‌بێت، به بێ ترس ڕووبه‌ڕووی دنیا بێته‌وه و هه‌رگیز هه‌ست به شه‌رم و ترس نه‌كات.
_ شووی نه‌كردبێت، چونكه به شووكردن ژن جه‌سته‌ی قه‌ڵه‌و و شل ده‌بێت كه بۆ مۆدێل گونجاو نییه، به‌تایبه‌ت دوای منداڵ خستنه‌وه.
_ خواردنی ته‌ندروست بخوا، به‌رده‌وام مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌رزشی بكات، تا جه‌سته‌ی به ڕێكی بهێڵێته‌وه.
_ خۆی له خواردنه‌وه گازییه‌كان، خواردنی چه‌ور، خواردنه‌وه كحوولییه‌كان بپارێزێت، له به‌رانبه‌ردا ئاو زۆر بخواته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنان زۆر له كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته كاری مۆدێل و خۆیان وه‌ك مۆدێل به خه‌ڵكی ناساندووه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن تیایاندا هه‌یه له بنه‌ماكانی بوون به مۆدێل شاره‌زا بن و هیچیان مه‌رجه‌كان نایانگرێته‌وه، كێشه‌ی گه‌وره‌ی بینه‌رانیشیان له‌گه‌ڵ كێشهكانیاندایه، كه به گشتی قه‌ڵه‌ون و زۆر له كێشی ستاندارد زیاترن، بۆیه ده‌توانین ناویان بنێین مۆدێلی قه‌باره گه‌وره ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت.
مۆدێلی قه‌باره گه‌وره كه به plus_size model ناسراون، بریتین له‌و ژنانه‌ی كه كاری مۆدێل و نمایشكردنی جلوبه‌رگ بۆ ئه‌و جلانه ده‌كه‌ن كه هی ژنانی قه‌ڵه‌ون، واته هه‌رگیز ئه‌م جۆره مۆدێلانه ناو له خۆیان نانێن مۆدێلی ئاسایی و شه‌ڕ به جلوبه‌رگی كه‌سانی ئاسایی نافرۆشن، كاری فۆتۆگرافی و هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ، مه‌كیاج و شێوازی قژ ڕێكخستنیان هه‌موو له مۆدێله‌كانی تر جیاوازه، بۆیه به ئاسایی ده‌توانن كاری خۆیان بكه‌ن و هیچ كه‌سێك ڕه‌خنه‌یان لێ نه‌گرێت كه له‌به‌رچی كاری مۆدێلیان ناشیرین كردبێت، چونكه ئه‌مان كار بۆ چینێكی جیاوازی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به نمایشكار و مۆدێلی له قه‌باره‌ی خۆیان هه‌یه.
وه‌ك له پێشتریش باس كراوه، كاری مۆدێل خۆ ناساندنه به ڕووخسار و جه‌سته‌یه‌كی نموونه‌یی داواكراو پێش هه‌موو مه‌رجێك، هه‌موو مه‌رجه‌كانی تریش له‌پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و دوو شته به جوانی كار ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز نابێت ڕه‌وشت یان كه‌سایه‌تی به‌هێز بكرێت به بنه‌مای بوون به مۆدێلی سه‌ركه‌وتوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوان یان شتی تر ڕێی تێ ده‌چێت، به‌ڵام بۆ مۆدێل ڕاسته‌وخۆ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر قه‌باره‌یه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر نامۆی هه‌بێت، ناوی له لیستی مۆدێله‌كانی دنیا هه‌رگیز تۆمار ناكرێت، بۆیه باشتره هه‌ر ژنێك حه‌زی له كاری مۆدێل یان نمایشكردن كرد، گرنگییه‌كی باش به ڕێكخستن و گونجاندنی كێش و ڕووخساری بدات و ئاگاداری باڵای بێت، گونجاو بێت.