راپۆرتێكی له‌باره ئه‌ستێره ناوداره‌كانی دنیا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا كردووه و ئاماژه‌ی داوه، جیاله‌وه‌ی ئه‌وان له ئاستێكی زۆری ناوبانگیدان، به‌ڵام به‌هۆی هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵ كچ و كوڕی عه‌ره‌ب، له‌ناو دنیای عه‌ره‌بیدا زیاتر به‌ناوبانگ بوون. "وشه" به‌شێك له راپۆرته‌كه و چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌خاته به‌رچاو.
جۆرج كڵۆنی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ل عیلمه‌دینی لبنانی كرد. له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و میدیاكانیان، بایه‌خێكی زۆرتری پێ درا و ئێسته‌یش هه‌ر هه‌واڵێك له‌باره‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌وه، ده‌بێته هه‌واڵی گه‌رمی میدیاكانی عه‌ره‌ب.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" نووسیویه‌تی، دوای پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رێتیی نێوان چانینگ تاتۆم و جینا دیوان كه ماوه‌ی 12 ساڵی خایاند و به‌مدوایییه له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی هۆڵیوود، ره‌گێكی جینا كه لبنانییه، وایكرد زیاتر له دنیای عه‌ره‌بیدا بكه‌ونه به‌ر رۆشنایی.
جانێت جاكسن كه ده‌كاته خوشكی مایكڵ جاكسن و خۆیشی گۆرانیبێژێكی ناوداری دنیایه، كاتێك هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی قه‌ته‌ری به‌ناوی ویسام ئه‌لمانع كرد، میدیاكانی عه‌ره‌بی زۆرترین بایه‌خیان به جانێت و كاره هونه‌رییه‌كانی دا. له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كی كه‌م هاوسه‌ری یه‌كتر بوون و ته‌نیا یه‌ك كوڕیان به‌ناوی "عیسا" هه‌یه.
یاریزانی ئیسپانیی ناودار جیرارد بیكیه و خاتوونه گۆرانیبێژ شاكیرای كۆڵۆمبی و به ره‌سه‌ن لبنانی، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رێتییان ئه‌نجام دا كه ئێسته خاوه‌نی دوو منداڵن به ناوه‌كانی "میلان و ساشا". میدیاكانی عه‌ره‌ب زۆرترین بایه‌خ به هه‌واڵی هونه‌ری و تایبه‌تی ئه‌و دوو هاوسه‌ره ده‌ده‌ن.
كاتێك خاتوونه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كۆرتنی كارداشیان هاوسه‌رێتیی له‌گه‌ڵ نمایشكاری جلوبه‌رگی جه‌زائیری یوونس به‌نجیمه كه یه‌كێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی ئه‌و بواره‌یه. پێشتر له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه چه‌ند بایه‌خیان پێ ده‌درا، دوای هاوسه‌رێتییان بایه‌خه‌كه دووهێنده به‌رز بووه‌وه به‌تایبه‌تی له میدیای عه‌ره‌بی.