به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با و بوونی تۆزێكی كه‌م، له‌گه‌ڵ گه‌واڵه و بارانی پچڕ پچڕ، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی كه‌م، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌ش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی كه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوییش بارانی پچڕ پچڕ ده‌بارێ، له كه‌ركووك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی كه‌م و زیادبوونی خێرایی با، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌یش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.