ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شاندى پارتى و یه‌كێتى له به‌غدا كۆبوونه‌وه، كه شاندى هه‌ردوولا بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق چوونه‌ته به‌غدا.
دوێنێ شاندێكى پارتى كه له‌لایه‌ن فازڵ میرانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا، گه‌یشته به‌غدا و دواى گه‌یشتنى شانده‌كه بۆ به‌غدا كۆمه‌ڵێك دیدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى لایه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار/ مایو ئه‌نجام دا.
له‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له موقته‌دا سه‌در و هادى عامرى و نوورى مالیكى، عه‌ماڕ حه‌كیم كۆبوونه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كانى شاندى پارتى ئه‌نجام بدرێت.
دوا به‌دواى شاندى پارتى، شاندى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تیى مه‌لا به‌ختیار و ئه‌ندامێتى خالید شوانى و رزگارى عه‌لى و فریاد رواندزى و سه‌عدوون فه‌یلى گه‌یشته به‌غدا، له یه‌كه‌م دیداریاندا له‌گه‌ڵ شاندى پارتى كۆبوونه‌وه.
له 12ى ئایاردا هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، پارتى یه‌كه‌م و یه‌كێتى دووه‌م بوو.
له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش هاوپه‌یمانى سائیروون یه‌كه‌م و هاوپه‌یمانى فه‌تح دووه‌م بوون، هه‌موو لایه‌ك ئێسته له كۆششكردن بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره و دواتریش پێكهێنانى حكوومه‌ت.