ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نه‌وت دابه‌زینی نرخه‌كانی به‌خۆیه‌وه بینی دوای ئه‌وه‌ی پێشبینی زیادبوونی نرخه‌كانی به‌هۆی هۆكاره جیۆسیاسییه‌كان ده‌كرا.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی فشار خستنه‌سه‌ر بازاڕه‌كان، نرخی نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 0.5% له 80.50 دۆلاره‌وه بۆ 79.20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زی.
نرخی نه‌وتی ته‌كساس به ڕێژه‌ی 0.3% له 72.83 دۆلاره‌وه بۆ 71.99 دۆلاره‌وه دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌م نرخه‌كانی به‌رز بووه‌وه و به به‌رزترین نرخ دانرا له نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2014وه.
مایكڵ مه‌كارسی به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕی CMC ڕای گه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت بازاڕه‌كان له‌م ئاسته‌ی ئێسته بوه‌ستن.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر سزاكان به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنرێت، ئه‌وا ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپێك هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ زیادبوونی به‌رهه‌مه‌كانیان و به‌مه‌یش نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه.
بڕیاره ڕێكخراوی ئۆپێك به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی زیاتر بكات له مانگی حوزه‌یراندا به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی پاشكه‌وتی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران و ڤه‌نزوێلا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری زیادكردنی سزای به‌سه‌ر ئێران و سزای نه‌وتی به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا داوه.