وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له لێدوانێكدا ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ نییه بۆ ده‌رچوون له ڕێككه‌وتنی ئێران و شێوازی زیادكردنی سزاكان بۆ سه‌ر تاران.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ نین بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران و هه‌روه‌ها شێوازه‌كانی سه‌پاندنی سزاكان به دروست نازانین.
زیاتر گوتی، ئه‌م شێوازه‌ی واشنتن ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه به سه‌پاندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سزایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م سزایانه ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له هێنانی ئێران بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و پێگه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆكی ئێران لاواز ده‌كات و وا ده‌كات مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه زیاتر بن.
لی دریان ئاشكرای كرد، پاریس به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌ندامبوونی له ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران تا ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێككهوێت بۆ دامركانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی مووشه‌كی بالستیكی تاران و خواسته هه‌رێمییه‌كانی.
ئه‌م لێدوانانه‌یش له دوای ئه‌وه دێت كه له هه‌شتی ئه‌م مانگه دا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچوونی واشنتنی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ڕاگه‌یاند كه له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئۆباماوه واژووی له‌سه‌ر كرابوو.