خه‌ڵاتى بووكه‌ر كه خه‌ڵاتێكى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌ده‌ب، به نووسه‌رى پۆڵه‌ندى ئۆڵگا توكارچۆك درا له‌سه‌ر رۆمانه‌كه‌ى به ناوى" گه‌شتى فڕۆكه‌وانى".
دوێنێ ئێواره رێوڕه‌سمى دابه‌شكردنى
خه‌ڵاتى بووكه‌ر به‌ڕێوه چوو، كۆمه‌ڵێك رۆمان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م خه‌ڵاته كاندید بوون. به‌ڵام دواجار خه‌ڵاته‌كه به ژنه رۆماننووسى پۆڵه‌تنى ئۆڵگا تۆكارچۆك درا.
بڕى خه‌ڵاته‌كه به‌هایه‌ك پاره‌ى له‌گه‌ڵدایه كه بریتییه له 50 هه‌زار پاوه‌ند (72) هه‌زار دۆلار.
لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن له باره‌ى ئۆڵگا ده‌ڵێ، "ژنه نووسه‌رێكى نایابه" خاوه‌نى ژیری و خه‌یاڵ و توانایه‌كى سه‌رنجڕاكێشه بۆ داڕشتنى ده‌قێكى ئه‌ده‌بى.
كۆمه‌ڵێك رۆمانى تر له لیستى رۆمانه هه‌ڵبژێراوه‌كان بوون، له‌وانه رۆمانى "فرانكشتاین له به‌غدایه" كه له‌لایه‌ن نووسه‌رى عێراقى ئه‌حمه‌د سه‌عداوى نووسراوه، پێشتر خه‌ڵاتى بووكه‌رى عه‌ره‌بى وه‌رگرتووه.
به‌ڵام خه‌ڵاتى بووكه‌رى ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاسته جیهانییه‌كه بۆ رۆمانى "گه‌شتى فڕۆكه‌وانى / Flights" بوو.
ئۆلگا تۆكارچۆك له ساڵى 11962 له پۆڵه‌ندا له دایك بووه، خاوه‌نى ده‌یان كتێبه و له ساڵى 1989 بۆ یه‌كه‌م جار كتێبى بڵاو كردووته‌وه.