دایبی ئه‌لیكترۆنی بۆ منداڵان دروست كرا

:: AM:11:41:23/05/2018 ‌

كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به‌ گووگڵ، دایبییه‌كی ئه‌لیكترۆنییان بۆ منداڵی ساوا دروست كردووه‌ كه‌ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه‌، كاری پاككردنه‌وه‌ی منداڵی ئاسان كردووه‌ته‌وه‌.

ڤێرلی كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به‌ گووگڵه‌، له‌ دوایین پێشكه‌وتنیدا به‌رهه‌مێكی بۆ منداڵان دروست كردووه‌، كه‌ سوودێكی گرنگ به‌ دایكان ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌رهه‌مه‌كه‌ دایبی ئه‌لیكترۆنییه‌ كه‌ ده‌توانرێت به‌ مۆبایلی دایكه‌كه‌وه‌ كۆنێكت بكرێت، دواتر له‌ كاتی هه‌ر پیسایییه‌كدا دایكه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، پێشی ده‌ڵێت جۆر و ڕێژه‌ی خۆ پیسكردنی منداڵه‌كه‌ی چه‌نده‌.

هه‌روه‌ها به‌ هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ گونجاوه‌ی بۆ پله‌ی گه‌رمی دایبییه‌كه‌ دانراوه‌، منداڵ به‌ هه‌موو جۆرێك له‌ سووتانه‌وه‌ و تێكچوونی پێست ده‌پارێزێت، ماده‌یه‌كی تێدایه‌ وا له‌ منداڵ ده‌كات هه‌ست به‌ ئارامییه‌كی زۆر بكات و به‌ هیچ جۆرێك كێشه‌ی له‌ له‌به‌ركردنی ئه‌و دایبییه‌دا نه‌بێت.

كۆمپانیاكه‌ جارێ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا شێوازی دروستكردن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌چی هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ دایكان تامه‌زرۆی هاتنی ده‌كه‌ن تا له‌ منداڵه‌كانیان تاقی بكه‌نه‌وه‌ و له‌ خزمه‌ته‌ گرنگه‌كه‌ی دڵنیا بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌_ لبنان24



وشە - ڕێناس شابان