خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى پارتى له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ خالید شوانى گوتىن "دانیشتنى ئه‌مڕۆى نێوان پارتى و یه‌كێتى له به‌غدا فه‌رمى نه‌بوو، ته‌نیا بۆ دروستكردنى هاوئاهه‌نگى بوو".
ئه‌مڕۆ شاندى پارتى و شاندى یه‌كێتى له به‌غدا دیدارێكیان ساز كرد، دواى ته‌واوبوونى دیداره‌كه خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامى شاندى پارتى و خالید شوانى ئه‌ندامى شاندى یه‌كێتى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ساز كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا خه‌سره‌و گۆران له باره‌ى دیداره‌كه گوتى، "ئه‌مڕۆ له به‌غدا دانیشتنێكى كورتمان ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ى جۆرێك له هاوئاهه‌نگى دروست بكه‌ین، ئێمه وه‌ك پارتى سه‌ره‌تا داوامان كرد هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بێینه به‌غدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌كرا، بۆیه ئێسته له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دانیشتووین دانیشتنه‌كه فه‌رمى نییه، ته‌نیا بۆ راوێژكردن و ئاگاداربوونى یه‌كتره، تا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه جۆرێك له هاوئاهه‌نگى هه‌بێت".
خه‌سرۆ گۆران دووپاتى كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى و یه‌كێتى له كوردستان به‌رده‌وامیان ده‌بێت و گوتى، "پێشتر له كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارتى و یه‌كێتى كراوه، جیا له‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بێگومان كۆبوونه‌وه‌كان له نێوانمان به‌رده‌وامییان ده‌بێت".
خالید شوانیش هه‌ر له كۆنگره‌كه گوتى، "گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت له به‌غدا گه‌رموگوڕه، ئێمه‌ش هاتووین، پێشتر براده‌رانى پارتى كۆمه‌ڵێك دیداریان كردووه، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆمان نه‌چووینه ناو هیچ ورده‌كارییه‌كه‌وه، ته‌نیا ده‌مانه‌وێ هاوئاهه‌نگى دروست بكه‌ین".
خالید شوانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا په‌رته‌وازه‌یى له نێوان هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه و گوتی، "له‌وانه‌یه ئه‌و په‌رته‌وازه‌یییه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز نه‌بین".