كەوەر بخۆیت..چی لە لەشت ڕوو دەدات

:: PM:12:02:23/05/2018 ‌
كەوەر لەكۆمەڵەی سیر و پیازە، توێژینەوە پزیشكییەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، باشترین بەشی كەوەر خواردنی قەدە سپیەكەیەتی، نەك خوارەوەی سەوزەكە، زیاتر بۆ شۆربا و زەڵاتە بەكاردەهێنرێ و سوودە گرنگەكانی لە خوارەوە دەخەینە ڕوو.

كەوەر زۆر سوودی تەندروستی بە لەش دەبەخشێت، چونكە ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكان و دژە ئۆكسید و تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی تێدایە.

ئەمانە چەند سوودێكی كەوەرن:
یەكەم: ریخۆڵەكان تەندروست دەكات، كەوەر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ئەگەر بەشێوەیەكی ئاسایی بەكاربهێنرێت، ڕێ لە قەبزی دەگرێت، ریخۆڵەكان پاك دەكاتەوە لە مادەی پاشەڕۆ و ژەهراوی، جیا لەوەیش دژی نەخۆشییەكانی مایەسیری و شێرپەنجەی كۆڵۆنە.

دووەم: مەترسییەكانی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە، نەك تەنیا شێرپەنجەی ریخۆڵە چارەسەر دەكات، بەڵكو ڕێ لە زۆر جۆری شێرپەنجەی كوشندە دەگرێت، بەتایبەتی ڕێ لە شێرپەنجەی گەدە دەگرێت.

سێیەم: پەستانی خوێن كۆنتڕۆڵ دەكات،بەكارهێنانی ئاسایی كەوەر باشە بۆ دڵ. چونكە بڕێكی باشی پۆتاسیۆمی تێدایە كە ڕێ لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێ و دڵ لە زیان دەپارێزێت، ئەگەر بتەوێت دڵت لە نەخۆشییەكان بپارێزیت ئەوا كەوەر بخۆ.

چوارەم: كەمی ئاسن و كەمخوێنی چارەسەر دەكات، یەكێك لەو كانزا گرنگانەی كەلە كەوەر دا دۆزراوەتەوە ئاسنە، كە گرنگە بۆ هێشتنەوەی ئاستی ئۆكسجین لە لەشدا، كەمبوونەوەی خانەی خوێنی سوور لە لەشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی كەمخوێنی لە ئەنجامدا پێست زەرد دەرەخات و دەبێتە هۆیەك بۆ هەناسەتەنگی و شەكەتی و گێژبوونی سەر.

پێنجەم: بەرگری بەهێز دەكات، كەوەر تایبەتمەندی دژە میكرۆبی هەیە، ئەگەر رۆژانە كەوەر بخۆیت لەش بەرگریەكی زیاتر پەیدا دەكات دژی ئەو میكرۆبانەی كە لە ژینگەدا هەن، بەوهۆیەوە كەمتر تووشی هەڵامەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان دەبیتەوە.


وشە - ئاوات ئازاد