سه‌ركرده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه له سه‌ركرده و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و به ناپاك و دڕنده وه‌سفیان ده‌كات.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی
رۆیته‌رز هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌ركرده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌ركرده و به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به دڵڕه‌ق و دڕنده و ناپاك ناویان ده‌بات و هێزی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا به ترسنۆك وه‌سف ده‌كات.
ئاژانسی IRNA له زاری جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د باقه‌ڕی ڕای گه‌یاندووه، تاران چۆك دانادات بۆ فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سنوورداركردنی چالاكییه‌كانی چه‌كی ناوكیی ئێران. هه‌روه‌ها گوتی، هێزه‌كانی سه‌ربازی ئێران له هه‌موو كات زیاتر ئاماده‌ن و هیچ كاتێك فه‌رمان و مۆڵه‌ت له هیچ وڵات و هێزێك وه‌رناگرن بۆ به‌هێزكرددنی سیسته‌می به‌رگری وڵاته‌كه. ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت له ڕێی هێزی سه‌ربازییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێران بێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌یش دوای دوو ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێت بۆ زیادكردن و سه‌پاندنی قورسترین سزاكان به‌سه‌ر ئێران كه له مێژوودا نه‌كرابێت.
له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچوونی واشنتنی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ڕاگه‌یاند و دووباره بڕیاری سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران دایه‌وه كه له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئۆباماوه واژووی له‌سه‌ر كرابوو.